وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕازی نییه له سه‌ر پێدانی فڕۆكه‌ی سوخۆی به تاران
له مانگی نیسانی ساڵی رابردوو، كۆمپانیای “سوخۆی” رووسی بۆ فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی گرێبه‌ستی پێدانی 40 فڕۆكه‌ی له‌گه‌ڵ دوو كۆمپانیای ئێرانی واژوو كرد، كه بڕیاربوو تا ساڵی 2022 سه‌رجه‌م فڕۆكه‌كان راده‌ستی ئێران بكات.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا له سه‌ر پێدانی فڕۆكه‌ی “سوخۆی- سوپه‌ر جیت – 100″ی رووسی به ئێران بدات ، ڕه‌زامه‌ندی نیشان نادات، بۆ ئه‌وه‌ش واشنتن ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی قۆستووه‌ته‌وه، كه له 10%ی پارچه و پێكهاته‌كانی ئه‌و فڕۆكه‌یه درووستكراوی ئه‌مه‌ریكان.
لای خۆیه‌وه مه‌قسوود ئه‌سه‌دی سامانی، نوێنه‌ری رابیته‌ی كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كانی ئێران رایگه‌یاند: “وادیاره به‌هۆی رازینه‌بوونی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا به پێدانی مۆڵه‌ت، ئه‌و گرێبه‌سته به ئه‌نجام ناگات كه بۆ راده‌ستكردنی فڕۆكه‌ی رووسی به ئێران له نێوان مۆسكۆ و تاران واژوو كراوه”.
نوێنه‌ری رابیته‌ی كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كانی ئێران گوتیشی :”ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له‌جیاتی پارچه درووستكراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش پارچه‌ی دیكه بۆ فڕۆكه‌كان درووست بكه‌ین، ئه‌وا كاتێكی زۆر ده‌خایه‌نێت تا ئه‌و پارچانه درووست ده‌كرێن”.
سوخۆی- سوپه‌ر جیت – 100″، یه‌كه‌م فڕۆكه‌ی مه‌ده‌نی گواستنه‌وه‌ی مه‌ودای مامناوه‌نده كه له رووسیا درووست ده‌كرێت، تایبه‌ت بۆ گه‌شته مامناوه‌ند و كورتمه‌ودا درووست كراوه و ده‌توانێت تا درووری 4 هه‌زار و 400 كیلۆمه‌تر بفڕێت و 98 سه‌رنشین هه‌ڵده‌گرێت.