سیناتۆرێكی ئه‌مریكی: پێویستیمان به‌ زه‌مانه‌ته‌ بۆ پاراستنی كورد توركه‌كان و لایه‌نه‌كانی تر

لینزی گراهام، سیناتۆری ئەمەریکی له‌ چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس رایگەیاند: “ئێمه‌ له‌ سووریا سێ ئامانجی سه‌ره‌كیمان هه‌یه‌، یه‌كه‌م خاڵ ئه‌وه‌یه‌ هه‌ر كاتێك كشاینه‌وه‌ ده‌بێ گەرەنتی پاراستنی كوردەکان بکرێت و كورد رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵكوژیی نه‌بێته‌وه‌. له‌م رووه‌شه‌وه‌، من متمانه‌م به‌ توركیا نییه‌ به‌وه‌ی ئه‌وان پارێزگاری له‌ كورد بكه‌ن؛ وه‌كو ئه‌وه‌ وایه‌ بە پوتن (سەرۆکی رووسیا) بڵێی لێپرسینەوە لە ئه‌سه‌د بكه”‌.

سیناتۆره‌كه‌ی ئه‌مریكا دەشڵێت: “ئێمه‌ پێویستمان به‌ پلانێكه‌ بۆ پاراستنی كورد له‌ ده‌ست توركه‌كان و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش”.

لەبارەی خاڵی دووه‌م و سێیەم، لینزی گراهام، سیناتۆری ئەمەریکی گوتیشی: “ده‌بێت دڵنیابین له‌وه‌ی داعش سه‌رهه‌ڵ ناداوه‌ته‌وه‌ له‌دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان و هه‌روه‌ها رێگه‌ش نه‌ده‌ین ئێران ببێته‌ براوه‌ی ئه‌م بڕیاره”‌.

دوای ئه‌وه‌ی ترەمپ بە خێرایی بڕیای کشانەوەی هێزەکانی وڵاته‌كه‌ی لە سووریا دا، بەڵام قۆناغی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ بواری جێبه‌جێ كردندا سستی و لاوازی پیوه‌ دیاره‌ ، ئەمەش هەواڵێکە هیوایەکی بۆ هاوپەیمانەکانی ئەمەریکا لە سووریا بە تایبە کوردەکان گەڕاندووەتەوە.

Back to top button