لە دوبز داعش هێڕشی كردە سەر حەشدی شەعبی
دوای ئەوەی جموجۆڵی داعش لە ناوچە كوردستانیە داگیركراوەكان روو لە زیاد بوونكرد, چەندین جار هێڕشیانكردۆتە سەرهێزە عێرتقیە داگیركارەكان ئەمشەو جارێكی دیكە چەكدارانی رێكخراوی داعش لە شاری دوبزی رۆژئاوای كەركووك هێرشیان كردە سەر خاڵێكی چەكدارانی حەشدی شەعبی و لە ئەنجامدا چەكدارێكی حەشد كوژرا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستی خواكوڕك كەوتووە كاتژمێر 10ی ئەمشەو داعش هێڕشی كردۆتە سەر خاڵێكی چەكدارانی لیوای 16 حەشدی شەعبی لە نزیك بینایەی دادگا لە گەڕەكی برایەتی شاری دوبز، لە ئەنجامدا چەكدارێكی حەشدی شەعبی بەناوی “قوسەی ئیسماعیل عەباس”، لەدایكبووی 1983 كوژرا و تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی داد كرا.
دوای رووداوەكانی 16ی ئوكتۆبەری ساڵی 2017 و كشانەوەی هێزەكانی پیشمەرگە لە كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، رۆژ بەڕۆژ چالاكییەكانی داعش لەو ناوچانە زیاتر دەبن و، لێرە و لەوێ بەشێوەیەكی نیمچە رۆژانە هێرشی چەكداری، كردەوەی خۆكوژی و تەقینەوە روویان لە زیادبوون كردووە.