عێراق ده‌بێته گۆڕه‌پانی ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئهمریكاو ئێران
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی گرووپی قه‌یرانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، عێراق بووه‌ته مه‌یدانی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئێران و به‌هۆی رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران بارگرانیه‌كی گه‌وره تووشی عێراق بووه .
گرووپی قه‌یرانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران كه ساڵی ۲۰۱۵ ئێران له‌گه‌ڵ زلهێزه‌كان واژۆی له‌سه‌ر كردبوو،پێویسته ئێران پابه‌ندی رێككه‌وتننامه‌كه بێت و ئاكارییانه مامه‌ڵه بكات و ده‌شتوانێت چاوه‌ڕوان بێت تا بزانێت له هه‌ڵبژاردنی ساڵی داهاتووی ئه‌مه‌ریكادا چاره‌نووسی دۆناڵد تره‌مپ چی به‌سه‌ر دێت.
گروپی قه‌یرانه نیوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌لێت :” ئه‌گه‌ری هه‌یه حیساباته‌كانی ئێران گۆڕانیان به‌سه‌ردا بێت ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئه‌و وڵاته زیاتر دابه‌زێت له كاتێكدا ساڵی ۲۰۱۷ (۳.۸) ملیۆن به‌رمیلی رۆژانه هه‌نارده كردووه و بۆ ۷۰۰ هه‌زار به‌رمیل دابه‌زیووه، ئه‌وه‌ش ئاستی هه‌ڵاوسان زۆر زیاتر ده‌كات”.
هه‌وره‌ها ده‌شلێ :” ئێران بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه له ئه‌مریكا په‌نا بۆ بریكاره‌كانی ده‌بات له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، ئه‌وه‌ش ئاراسته‌یه‌كی نادیاره‌و وا ده‌كات ئه‌وروپا له كاردانه‌وه‌ی به‌ھێز خۆی به دوور بگرێت.
به‌رپرسێكی ئاسایشی ئێران له راپۆرته‌كه‌ی گروپی قهیرانهنێودهوڵهتیهكاندا ده‌ڵێت :”ئه‌گه‌ری هه‌یه شوێنی نمایشی شانۆگه‌رییه‌كه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران، عێراق بێت، چونكه میلیشیا شیعه‌كان په‌یوه‌ندی به‌تینیان له‌گه‌ڵ تاران هه‌یه”.
به‌رپرسه‌كه‌ی ئاسایشی ئێران ده‌شڵێت :” گوتوویه‌تی: “عێراق ئه‌و شوێنه‌یه شاره‌زایمان تێیدا هه‌یه، توانای ره‌تكردنه‌وه‌و لێدانی ئه‌مه‌ریكای تێدایه بێ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه ئه‌و ئاسته‌ی راسته‌وخۆ به‌رپه‌رچیان بده‌ینه‌وه، ئێران به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره تێكه‌ڵی سووریا و لوبنانیش بووه، به‌ڵام رهوشهكانیان ناجێگیره و تاران ده‌ستكه‌وته‌كانی كه‌مبوونه‌ته‌وه”.
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: “ئێران توانایه‌كی سنوورداریشی بۆ جووڵه‌كردن له ئه‌فغانستان هه‌یه، به‌ڵام زیادكردنی پاڵپشتیی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن، زیاتر زیان له سعوودیه ده‌دات نه‌ك ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا”.
دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ به‌نهێنی سه‌ردانی عێراقی كرد، مشتومڕێكی زۆر له‌نیو گرووپه چه‌كداره شیعهكاندروست بوو داوا له حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن واده‌یه‌ك بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دیاری بكرێت.