ئەمریکا بۆ هاوڵاتیانی ئەمریکا، سەردانی تورکیا نەکەن مەترسی ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستی هەیە

 

لەگەڵ ئەوەی پەیوەندیەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا گرژیەکانی کەم بووەتەوە، بەڵام ئەمڕۆ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هۆشداری داوه‌ته‌ هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی، كه‌ خۆیان له‌ گه‌شتكردن بۆ توركیا به‌دوور بگرن.

له‌ به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكادا دووپاتكراوه‌ته‌وه‌، “هێشتا گروپه‌ تیرۆریستییه‌كان له‌ توركیا چالاكن و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ هێرشی سه‌ر گه‌شتیارانی ئه‌مه‌ریكی بكه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی زانیاری پێشوه‌خته‌ به‌ده‌ستیان بگات”.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، “پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و هێرشانه‌ له‌ وێستگه‌كانی گواستنه‌وه‌، ئوتێل، شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان، په‌رستگاكان و شوێنه‌كانی دیكه‌ ئه‌نجام بدرێن”.

ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ هاتووه‌، دوێنێ له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژیدا له‌ شاری مونبجی سووریا، كه‌ مه‌فره‌زه‌یه‌كی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكی كرده‌ ئامانج، ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی كوژران و بریندار بوون

Back to top button