ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید بزانه‌ چی به‌ په‌رله‌مانتارانی هاوپه‌یمانی ئیسلاحی گوتووه‌، دژی مووچه‌خۆرانی كوردستانه‌

ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید ئه‌ندام په‌رله‌مانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی ئیسلاح كۆبۆته‌وه‌، داوای كردووه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ زۆرینه‌یه‌ك دروست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رێگا به‌ ناردنی پاره‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان بگرن، چونكه‌ ئه‌م پاره‌یه‌ پاره‌ی خه‌ڵكی به‌سرایه‌، ده‌درێته‌ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، ده‌بێت حكومه‌تی عێراق به‌رامبه‌ر نه‌وت پاره‌ بداته‌ فه‌رمانبه‌رانی كوردستان نه‌ك ناردنی پاره‌ به‌بێ نه‌وت”.

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌ له‌ به‌غدا ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید و هۆشیار عه‌بدولڵا و ئاڵا تاڵه‌بانی و چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانتارێكی تری سه‌ر به‌ یه‌كێتی له‌ ئێستادا كار ده‌كه‌ن له‌ناو په‌رله‌مانی عێراق كه‌ رێگری له‌ ناردنی پاره‌ بكه‌ن بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، ئه‌ندام په‌رله‌مانتارێكی كورد له‌په‌رله‌مانی عێراق كه‌ نه‌یویست ناو و فراكسیۆنه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت به‌خواكوڕكی راگه‌یاندووه‌، به‌ ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شیدی گوتووه‌ ئه‌ی بۆ له‌كوردستان بانگه‌شه‌ی چاكردنی دۆخی دارایی خه‌ڵك و باشتر كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ن گوتی ئێوه‌ سیاسی نین بۆیه‌ له‌كوردستان دۆراندتان”.

ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانتاره‌ی كورد له‌په‌رله‌مانی عێراق هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید هه‌ر به‌ ئاشكرا دژی ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌ به‌ ئاشكرا هاوار ده‌كات كه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی ده‌درێته‌ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان پاره‌ی نه‌وتی به‌سره‌یه‌، ده‌درێته‌ هه‌رێم، ده‌لێت به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئه‌ندام په‌رله‌مانتاره‌كان كۆده‌بێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ رێگری له‌ ناردنی پاره‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن”.

شایانی باسه‌ پێشتریش ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید له‌ كاتی كاندید بوونی ” مامۆستا به‌شیر” بۆ جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌ناو په‌رله‌مانتارانی شیعه‌ وای بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ به‌شیر حه‌داد ئه‌هلی سونه‌یه‌ و دژی فاتیمه‌ زه‌هرایه‌، دژایه‌تی شیعه‌ ده‌كات”.

Back to top button