پارتی و گۆڕان لەسەر پێكھێنانی حكومەت گەیشتنە رێككەوتن.. سبەی واژوو دەکرێ
لەگەڵ مەكتەبی سیاسی پارتی كۆبوونەوە، دوای سێ كاتژمێر كۆبوونەوە ھەردوولا رایانگەیاند، تەواو لەیەكتر نزیكبوونەتەوە و رۆژی شەممەش كۆبوونەوەی یەكلاكەرەوە بۆ واژووكردنی رێككەوتنامەكە ئەنجام دەدەن.
بەپێی ئەو زانییاریانەی دەست (خواکورك) کەوتوون، گۆڕان لە كۆبوونەوەكەدا داوای پۆستی جێگری سەرۆكی حكومەت و ژمارەیەك وەزارەتی خزمەتگوزاری كردووە.
گۆڕان پارتی لەوە دڵنیاكردەوە، كە لە كۆبوونەوەكەی 18 ئەم مانگەی پەرلەمانی كوردستان بەشداردەبن، ئەم دوو حزبە لە كۆبوونەوە سێ كاتژمێرییەكەیاندا جگە لە قسەكردن لەسەر پێكھێنانی حكومەت، لەبارەی واژووكردنی رێككەوتنامەیەكی سیاسی نێوانیشان گفتوگۆیان كرد، بە سیمای گەشی ئەندامانی ھەردوولاشەوە دیاربوو ئەوان لە چاوی یەكتردا چیتر نەیارە سەرسەختەكەی یەكتر نین و بە پێچەوانەوە لەھەموو كاتێك زیاتر لەیەك نزیكن.