لەمیانی شەڕی خەندەق شرناخ هاوشێوەی كۆبانێ وێران بووە

خواكوڕك

پاش ئەوەی پارتی كرێكارانی كوردستان بریاری شەری خەندەقی لەناو شارەكانی باكوری كوردستاندا، شرناخ بووە شوێنی ئەو شەڕە كە گەڕەکەکانی: یەنی محەللە، باجچەلی، عیسمەت پاشا، غازی پاشا و دیجلە لە شرناخ بە تەواوەتی وێرانکاریان پێوە دیارە، شرناخ بەشێکی بووەتە وێرانە و خانووەکانی لێکدی هەڵوەشاونەتەوە هاوشێوەی كۆبانێ.

بەشێکی زۆری شاری شرناخ لە باکووری کوردستان بەهۆی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنی سەربازی و شەڕی خەندەقی پەكەكە وێرانبووە و، خەڵکەکەیشی وەکو جاران کار و کاسبییان نەماوە”.

بەمەبەستی ئاوەدانکردنەوەی شرناخ و قەرەبووکردنەوەی ماڵەکان، حکومەتی تورکیا لیژنەیەکی 40 کەسی پێکهێناوە بۆ ئەوەی قەرەبووی خەڵک بکاتەوە، زیانەکانی بەر شرناخ کەوتوون بە ملیارێک دۆلار دانراوە.

Back to top button