شاندی پارتی گەیشتە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی

بڕیاره بوو ئەمڕۆ پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە شاری هەولێر كۆ ببنەوە و گفتوگۆ لەسەر كێشەكانی نێوانیان بكەن.

کەمێك پێش ئێستا، شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری هەولێر.

شاندەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی و مەسروور بارزانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆکی حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان، هەروەها فازڵ میرانی، هۆشیار زێباری، رۆژ نووری شاوەیس، ئازاد بەرواری و ژمارەیەک سەرکردەی دیکەی پارتی پێکهاتووە.

لە لایەن کۆسرەت ڕەسووڵ، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی و هەریەک لە (ئەرسەلان باییز، عیماد ئەحمەد، عومەر فەتاح، حاکم قادر حەمەجان، سەعدی پیرە، لەتیف شێخ عومەر، شێخ جەعفەر، عەدنانی حەمەی مینا، ڕزگار عەلی و چەند بەرپرسێکی دیکەی  یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە پێشوازییان لێ کرا.

Back to top button