سووتاندنی بێشکەی مناڵەکانی لەلایەن دایکیانەوە…
وێنەی ژنێكی کورد لە قەزای سەیدسادق کە بێشکەیەکی کۆن دەسوتێنێت بووە بە باسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و کۆمەڵێك خەڵك لەسەر ئەم وێنەیە شتی سەیرسەیری نووسیووە بەڵام ڕاستی ئەم وێنەیە ئەوەیە کە ئەو دایکە ۳ کچ و ٥ کوڕی لەو بێشکەیەدا گەورە کردووە بەڵام ئێستا کەسیان ئاماددە نین ئەو دایکە لایان بهێڵنەوە.
فۆتۆگرافەرەکە وێنەکەی گرتووە و لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك نووسیوویەتی، لە پاش ئەوەی ئەم وێنەیەم لە فەیسبوك بڵاوکردەوە، چەندین پەیج و هەژمار ئەو وێنەیەیان برد و لەژێر چەندین ناونیشانی جیاواز بڵاویان کردەوە و ڕاستی ئەوەبووە کە دایکەکە پێی وتم باشبوونی مناڵهكان شهنسه من نهمبوو و چونكه مناڵەکانم بێوهفابوون و منیان بەتەنیا جێهێشت و بۆیە پێوستم بەو بێشکەیە نیە بۆیە سووتاندم.
فۆتۆگرافەرەکە ئاماژەی بەوەدا، لەو کاتەی لە قەزای سەیدسادق بووە بینیویەتی کە ژنێك بێشکەیەکی کۆن دەسووتێنێت، ئەو دیمەنە سەرنجی ڕاکێشاوە و وێنەی گرتووە.