شه‌هید دكتۆر سلێمان پله‌یه‌كی سه‌ربازی باڵای پێده‌به‌خشرێت

خاواكوڕك

به‌پێی نوسراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، شه‌هید د. سلێمان پله‌ی (عه‌مید)ی به‌فه‌رمانی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کوردستان پێبه‌خشراوه‌.

فەرمانەکە لە رۆژی 14/11/2016 پاڵپشت بە بڕگەی 17ـی ماددەی 10ـی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ژمارە 1ـی ساڵی 2005، ده‌رچووه‌ و بڕیار له‌باره‌ی پله‌ سه‌ربازیه‌كه‌ی لەگەڵ پێدانی مووچەی خانەنشینیی بە پلەی عەمیدی سەربازی بۆ میراتگرەکانی دراوه‌.

سەرۆكایه‌تی هەرێمی کوردستان هۆکاری ئەو بڕیارەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، کە شەهید سلێمان ”خزمەتێکی نیشتیمانیی گرنگ“ی پێشکەشی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کردووە.

د. سلێمان رۆژی 26/10/2016 لەکاتی هەڵگرتنەوەی بۆمبێک، بریندار بوو، دواتر بۆ چارەسەری نێردرایەوە ئەڵمانیا و رۆژی 31/10/2016 لە نەخۆشخانەیەکی ئەڵمانیا گیانی لەدەست دا.

 

gonhl
فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم
Back to top button