كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی: ئێران بە وڵاتی سێدارەی مرۆڤ ناو دەبات
خواكوڕك
لە راپۆرتێكی دا لێژنەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بەتووند سەرگۆنەی كۆماری ئیسلامی ئێران دەكات و لەبەرامبەر پێشەڵكاریەكان مافی مرۆڤ و بە وڵاتی لەسێدارەدانی مرۆڤ ناو دەبات و تێیدا هاتووە، ژمارەیەكی یەكجار زۆری لە سێدارەدان لە وڵاتەكە و بەردەوامبوون لەسەر سیاسەتی جیاكاری ڕەگەزی و كەمایەتییەكانی نێو ئەو وڵاتەدا.
كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان هەڵوێستەكەی بەرامبەر ئێران خستە دەنگدانەوە و لە ئەنجامدا 85 وڵات دەنگیان بۆ دا و 35 دژی بڕیارەكە دەنگیان دا و 63 ئەندامی تریش بێ لایەنەییان هەڵبژارد، لە راپۆرتەكەی ئەو لیژنەیە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو دەنگی زیاتری بەدەست هێنا، بەو پێیەش بێ ئەو وڵاتانەی لە دونیا دژی ئێرانن، ساڵ دوای ساڵ ژمارەیان زیاتر دەبێ، چونكە ساڵی ڕابردوو 75 دەنگی بەڵی و 35ی دژ و 68ی بێ لایەن لەسەر راپۆرتەكە دەنگیان دا.
دوای ئەوە بڕیارەكە دەچێتە كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان تا پەسەند بكرێ، هەرچەندە ئێستا ناوەڕۆكی بڕیارەكە بڵاو كراوەتەوە و بە توندی سەركۆنەی ئێران دەكرێ لەسەر بەردەوامی سیاسەتەكانی، بەڵام مارك ئەندریە باڵوێزی كەنەدا لە نەتەوە یەكگرتووەكان ئاشكرای كرد، دۆخی مافەكانی مرۆڤ لە ئێران ئێستەش لە ژێر مەترسی زۆر گەورەدان، هەروەها گوتیشی، ژمارەیەكی زۆر لە سێدارەدان هەیە، تەنانەت بۆ كەسانی خوار 18 ساڵیش، هاوكات رێوشوێنی جیاكاری بەرنامە بۆ داڕێژراو دژی ئافرەتان و كەمایەتییە نەتەوەیییەكان و كۆت و بەندكردنی ئازادی دەربڕین لەو وڵاتە بەردەوامی هەیە.