نێچیرڤان بارزانی: سەرەخۆشی لە کەس و کاری قوربانیانی رووداوی ژێر ئاوکەوتنی بەلەمێک لە موسڵ دەکات، ئامادەی حکومەتی نیشاندا بۆ هەر پێویستیەک

سه‌رۆکوه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان رایدەگەیێنێت له‌ نزیکه‌وه‌ چاودێریی دۆخه‌که‌ و پێشهاته‌کانی موسڵ ده‌که‌ن، هه‌موو داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش له‌ ئاماده‌باشیی ته‌واودان بۆ هه‌موو پشتیوانی و هاوکارییه‌ک.

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکوه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان بۆ رووداوەکەی موسڵ پەیامێکی سەرەخۆشی دەنێرێت و رایدەگەیێنێت: “هه‌ر له‌ ساتی یه‌که‌می رووداوه‌که‌وه‌ له‌ نزیکه‌وه‌ چاودێریی دۆخه‌که‌ و پێشهاته‌کان ده‌که‌ین، هه‌موو داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاراسته‌کراون و له‌ ئاماده‌باشیی ته‌واودان بۆ هه‌موو پشتیوانی و هاوکارییه‌ک، نه‌خۆشخانه‌ و به‌شه‌کانی فریاکه‌وتنیش له‌ هه‌رێمی کوردستان له‌ پێشوازیی لێقه‌وماواندان”.

دەقی پەیامی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

ئه‌وپه‌ڕی هاوده‌ردی و هاوخه‌میی قووڵی خۆمان بۆ خانه‌واده‌ و که‌سوکاری قوربانیانی ڕووداوی ناخهه‌ژێنی ئه‌مڕۆی ژێرئاوکه‌وتنی به‌له‌مێکی گه‌شتیاری له‌ ڕووباری دیجله‌دا له‌ مووسڵ ده‌رده‌بڕ‌ین.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشییان لێده‌که‌ین و له‌م کاته‌ سه‌خت و به‌ئازاره‌دا له‌گه‌ڵیانین. خوای گه‌وره‌ دڵنه‌وایی و ئارامییان پێ ببه‌خشێت و هیوای سه‌لامه‌تی بۆ ڕزگاربووان ده‌خوازین. هیوادارین ڕووداوی دڵته‌زێنی وا دووباره‌ قه‌ت نه‌بنه‌وه.

هه‌ر له‌ ساتی یه‌که‌می ڕووداوه‌که‌وه‌ له‌ نزیکه‌وه‌ چاودێریی دۆخه‌که‌ و پێشهاته‌کان ده‌که‌ین، هه‌موو داموده‌زگا په‌یوه‌نداره‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاراسته‌کراون و له‌ ئاماده‌باشیی ته‌واودان بۆ هه‌موو پشتیوانی و هاوکارییه‌ک، نه‌خۆشخانه‌ و به‌شه‌کانی فریاکه‌وتنیش له‌ هه‌رێمی کوردستان له‌ پێشوازیی لێقه‌وماواندان.

خوای گه‌وره‌ پشتیوان و هاریکار بێت.

نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان
٢١/٣/٢٠١٩

Back to top button