بەرھەم ساڵح بە ماسریدس ھاتە موسڵ و بە پیكاب گەڕایەوە
بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین ئەمڕۆ ژمارەیەك لەهاوڵاتیانی موسڵ لەشوێنی روداوی وەرگەڕانی بەلەمەكەی دوێنێ گردبونەوەیەكیان رێكخست و داوای بە سزاگەیاندنی كەمتەرخەمانی روداوەكەیان كرد.
بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراونەتەوە بەرهەم ساڵح كاتێك ویستویەتی سەردانی شوێنی روداوەكە بكات لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە رێگری لە كەژاوەی ئۆتۆمبێلەكانی كراوە و دواتر بە ئۆتۆمبیلی سەربازی لە جوری پیكاب لەدەست خۆپیشاندەران رزگار كرا.
لەكاتی ڕاكردنی بەرھەم ساڵح، دوو ھاولاتی شاری موسڵ كەوتوونەتە ژێر ئۆتۆمبیلەكەیەوە و بەمەش زیاتر خەڵكی شارەكەی توڕەكردووە.
https://m.youtube.com/watch?v=YmXmvoQNrcM