ئومێد خۆشناو: زۆر جار وتومانە پارتی سه‌بری ئه‌یوب به‌كاردێنێ و بڕیاری ئه‌وه‌شی داوه ته‌مه‌نی نوحی هه‌بێ
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایدهگهنێت: شاندی دانوستانكاری پارتی و یه‌كێتی له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه زۆر راشكاوانه گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر كردووه و گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و پرسانه كراوه كه تایبه‌تن به پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت به‌ڵام تا ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی لهكوردستانهوهی كوردستان تیڤی كه ته‌وه‌ری به‌رنامه‌كه تایبه‌ت بوو به (ئه‌ركی په‌رله‌مانی كوردستان له ده‌ستپێكی وه‌رزی یاساییدا) رایگه‌یاند: پارتی وه‌ك براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن سه‌برو ته‌حه‌مولێكی زۆری كرد و به خۆشحاڵییه‌وه تا ئێستا له‌گه‌ڵ به‌شێكی زۆری هێزه‌كان كه به‌شدار ده‌بن له حكومه‌ت گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن ته‌نها له‌گه‌ڵ یه‌كێنی نیشتیمانی كوردستان ماوه بگه‌ینه كۆتایی رێككه‌وتن تێگه‌یشتنی باش هه‌بووه و كۆبوونه‌وه‌كان تا ئێستا به‌رده‌وامیان هه‌یه.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی رایگه‌یاند: له هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان خوازیاری ئه‌وه بووین بهبیچ فراكسیۆنی یه‌كێتی ئه‌و كاره نه‌كرێ نه‌مان ده‌ویست به‌و جۆره بێ و به‌بێ یه‌كێتی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی ههڵنهبژیّرین به‌ڵام نه‌هاتنه پێشی ئه‌وان و فراكسیۆنه‌كه‌یان وایكرد به‌بێ ئه‌وان ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵبژێردرێ.
ئومێد خۆشناو وتیشی: له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه‌یان، شاندی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان زۆر راشكاوانه گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر كردووه و گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و پرسانه كراوه كه تایبه‌تن به پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت و گهشبینییهكانیش وابوون كه ده‌گه‌نه رێككه‌وتنی كۆتایی به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی راشیگه‌یاند: له رابردوودا پارتی به‌وه ناسراوه كه پشوو درێژ بووه و زۆر جاری تر وتومانه پشوودرێژی پارتی ئه‌نجامی باشی ده‌بێت و زۆر جار وتومانه پارتی پارتی سه‌بری ئه‌یوب به‌كاردێنێ و بڕیاری ئه‌وه‌شی داوه ته‌مه‌نی نوحی هه‌بێ .