کەشناسیی ھەرێمی کوردستان لەبارەی بارانبارین ھەموو ھاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە.. ئاگادار بن سبەی ھەینی 29ی 3ی 2019…

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28/3/2019، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستاندا ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت، ئەگەری بارانبارین لە کات و شوێنی جیاوازدا ھەیە، لە ھەندێک ناوچە بڕی بارانبارینەکە زیاتر دەبێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی ھەینی 29/3/2019، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستاندا ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت، ئەگەری بارانبارین لە کات و شوێنی جیاوازدا ھەیە، لە ھەندێک ناوچە بڕی بارانبارینەکە زیاتر دەبێت.

Back to top button