مامۆستایانی ناڕازی بەشداری خۆپیشاندانی سبەی گۆڕان ناكەن

خواكوڕك

دوای ئەوەی بزووتنەوەی گۆڕان لە رێگای ئەندامانی بەدروشمی (شەممەی هەڵوێست) نوسراوێكی بەناوی گرووپی گەنجانی ناڕازی كوردستان بڵاوكردەوە تێدا داوای خۆپیشاندانی بەر فراوانیان كردووە لە شاروو شارۆچكەكانی كوردستان.

لە وەڵامدا نوێنەران و مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی و گەرمیان رای دەگەیەنن سبەینێ شەممە خۆپیشاندان ناكەن، چونكە بزووتنەوەی گۆڕان دەیەوێت ئامانجی خۆپیشاندانەكە بە ئاراستەیەكی تردا ببات.

شەمال رەوف یەكێك لە نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازی لە شارۆكەی كفری كە تا ئێستە بایكۆتی دەوامی كردووە و لە سەرپەرشتیارانی خۆپیشاندانی شاری كفریە لە پۆستێكی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك دەڵێت”سبەی شەممە هیچ چالاكییەكی مەدەنی ئەنجام نادرێت ” وە مامۆستایانی كفری ئاگادار دەكاتەوە كە رۆژی شەممە هیچ چالاكییەكی مەدەنی ئەنجام نادرێت و رۆژانی دواتر چالاكی فراوان ئەنجام دەدرێن.

هاوكات دڵشاد ئەنوەر سەرپەرشتیارانی خۆپیشاندانەكانی مامۆستایان لە كەلار لە فەیسبوكی تایبەتی خۆی دەنوسێت مامۆستایان ئاگادار دەكەینەوە كە “برادەرانی گۆڕان دەیانەوێت خۆپیشاندانی شەممەمان بارگاوی بكەن بە سیاسەت”

ئەو مامۆستایە دەشنوسێت” هەر هێزێك ئەگەر خۆپیشاندان دەكات با خۆی لە ئێمەی خاوەن پەیام بەدوور بگرێت، ئەگەر گۆڕانیش بەبێ ئێمە خۆپیشاندانی پێ دەكرێت با بفەرمووێ بۆ ساحەكە، ئەگەرنا بە پێچەوانەوە ئێمە فرت و فێڵ قبوڵ ناكەین جارێكی تر هیچ گرووپ و تاقم و هێزێكی سیاسی هەڵپەرست بەكارمان بێنێت”.

Back to top button