پێگەی عادل عەبدولمەهدی لە فەیسبوك هاككرا و وێنەی رووتی تێدا بڵاوكرایەوە
دوای ئەوەی ئەمڕۆ پێگەی فەرمی سەرۆك وەزیرانی عێراق عادل عەبدولمەهدی هاككرا و چەند پۆستێكی نەشیاوی تێدا بڵاوكرایەوە, عادل عەبدولمەهدی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئاگاداریەكی بڵاو كردەوە.
لە راگەیێندراوەكەی عەبدولمەهدی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر دانی بەوە دانا كە پەڕەكەی لە فەیسبووك بۆ ماوەیەكی كورت هاك كراوە.
ئاماژەشی بەوە دا كە دەمودەست هاككردنەكە چارەسەر كراوە و كۆنترۆڵی پەڕەكە گەڕێندراوەتەوە بۆ عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران.
لە هەمان كاتدا سەرچاوەی ئاگاداری تر بڵاویان كردووەتەوە كە وێنەی ڕووت لە پەڕەی سەرۆك وەزیراندا لەلایەن فەرمانبەرێكی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیراندا بڵاو كراوەتەوە.