عەبدولمەھدی ترسی ھەیە لە گەڕانەوەی داعش
عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە کرد ھێشتا زەمینەو ڕێگای سەرھەڵدانەوەی داعش ھەیە مەترسی خۆیشی لەو ڕوەوە نەشاردەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراقی کە بەسەردانێک لە فەرەنسایە وێڕای ستایش کردنی فەرەنسا لە بەشداری کردنی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش و ھاوکاری حکومەتی بەغداد لەروی سەربازیەوە ھاوکات داوای کرد پاریس ڕۆڵ بگێرێت لە ئاوەدانکردنەوەی عێراق
چەند ڕۆژی ڕابردوو ئەبوو بەکر بەغدادی لە گرتەیەکدا ئاماژەی بە بەردەوامی چالاکیەکانی داعش کردو لە ئێستادا جموجوڵەکانی داعش لە عێراق زیادی کردووە