سبهى شاندی پارتی بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی سەردانی یەکێتی و گۆڕان دەکات

بڕیارە لە چەند سەعاتی داهاتوو شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ واژووكردنی ڕێككەوتننامەی كۆتایی لەگەڵ یەكێتی سەردانی شاری سلێمانی بكات.
بەگوێرەی زانیارییەكانی “خواکوڕك” بڕیارە لە چەند سەعاتی داهاتوو شاندێكی پارتی دیموکراتی کوردستان بەمەبەستی واژووكردنی ڕێككەوتنی كۆتایی لەگەڵ یەکێتی سەردانی سلێمانی بكات.
لە زانیارییەكان هاتووە، شاندەكە لەلایەن نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان سەرپەرشتی دەكرێت و لەگەڵ یەكێتی یەكەمین كۆبوونەوەیان دەكەن، بۆ سەردانی بزووتنەوەی گۆڕانیش دیاری نەكراوە، چونكە ڕێككەوتنی كۆتایی واژوو كراوە لە نێوانیاندا.
لە ماوەی ڕابرددوو لە نێوان یەكێتیـی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان دوو ڕێككەوتن واژوو كراون و ئەم ڕێككەوتنەش دەبێت بە ڕێككەوتنی كۆتایی بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكوومەت، ئەوەیش دوای داواكاری یەكێتی بۆ زیادكردنی جێگرێكی تر بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان