بە وێنە: ئەمریكا سەربازگەیەكی لە عێراق فراواندەكات و چەكی نوێ رەوانەدەكات
لەگەڵ پەرەسەندنی گرژیەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران لەگەڵ ناردرنی كەشتی جەنگی بۆ كەنداو هێزەكانی سوپای ئەمریكا سەربازگەی عەین ئەسەد لە سنوری پارێزگای ئەنبار فراوانتر دەكەن و چەك و تفاقی جەنگی نوێیان رەوانەی ناوچەكە كردوە.
فراوانكردنی ئەو سەربازگەیە لەكاتێكدایە كە ئاڵۆزیەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا زیاتربوون, میدیاكانی جیهانیش رایانگەیاندووە كە پەرەسەندنە سەربازیەكانی ئەمریكا لە عێراق و فراوانكردنی بنكە سەربازیەكەی پەیوەندی بە رووبەروو بوونەوە هەیە لەگەڵ ئێراندا
.