کەشناسی: سبەی لە كەش وھەوای ھەرێمی كوردستان گوڕانكاری روودەدات
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەش و هەوای 48 کاژێری داهاتووی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەگەری نمەبارانی کەم و هەورەتریشقە هەیە.
لە راگەیێندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، سبەی دوای نیوەڕۆ ئاسمان لە نیمچە هەورەوە بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و ئەگەری نمە باران و هەورەتریشقە لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە.
بەپێی پێشبینییەکانى کەشناسی سبەینێ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما 40 پلە و نزمترین 24 پلە دەبێت.
لە سلێمانیش بەرزترین پلەی گەرما 36 پلە و نزمترین 21 دەبێت، هاوکات لە دهۆک بەرزترین پلە 36 دەبێت و نزمترین پلە 22 دەبێت.
لە کەرکووک بەرزترین پلەی گەرما 40 پلە دەبێت و نزمترین پلەش 25 پلە دەبێت.