وەزیری دەرەوەی عێراق: کە ترەمپ سەردانی عێراقیکرد، عادل عبدالمهدی رەتی کردەوە چاوی پێبکەوێت
دوای ئەوەی سەری ساڵی ۲۰۱۹ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا سەردانی عێراقیکرد، بەبێ بینینی هیچ بەرپرسێکی عێراق گەڕایەوە، سەردانەکە بووە مایەی ڕەخنە، لە بەرامبەردا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، محه‌ممه‌د حه‌كیم، رایگه‌یاند، كاتێك دۆناڵد تره‌مپ، له كۆتایی ساڵی رابردوودا، سه‌ردانی سه‌ربازگه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌دی كرد، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی ره‌تیكرده‌وه له‌گه‌ڵی كۆببێته‌وه.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سۆمه‌رییه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی تره‌مپ بۆ عێراق رانه‌گه‌یه‌ندرابوو. سه‌رۆك وه‌زیران پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌و رۆژه پێی راگه‌یاندم، بۆ ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ و به‌سه‌ربردنی كات له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا تره‌مپ سه‌ردانی سه‌ربازگه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د ده‌كات.