پێش جه‌ژن مووچه‌یه‌كی دیكه دابه‌ش ده‌كرێت
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 27 ى 5 ى 2019 ، له‌دیوانى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێم له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ، روونكردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر ناردنى 5 مووچه له‌لایه‌ن به‌غداوه بۆ هه‌رێم راگه‌یاند
وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێم له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه كرد به‌غدا له ساڵی 2019 دا 5 مووچه‌ی ناردووه، به‌ڵام 3 مانگیان بۆ مووچه‌ی ساڵی 2018 بووه.
راشیگه‌یاند به‌غدا له ساڵی 2018دا به‌غدا 9 مووچه‌ی بۆ هه‌رێم ناردووه كه مانگانه بڕی 317 ترلیۆن دینار بووه، له‌گه‌ڵ داهاتی نه‌وتی هه‌رێم به پاشه‌كه‌وته‌وه مووچه‌ی پێداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه به‌غدا له‌مساڵدا 5 مووچه‌ی بۆ هه‌رێم ناردووه، له‌و 5مووچه‌یه 3 مووچه‌ی ساڵی 2018ی پێدراوه، كه دوانیان به پاشه‌كه‌وت دراون و مووچه‌یه‌كی بێ پاشه‌كه‌وت دراوه.
راشیگه‌یاند: به‌رله جه‌ژن ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 3 ده‌كه‌ین ، تاوەکو ئێستاش هیچ پارەیەکمان لە بەغداوە بۆ نەهاتووە کە بتوانین مووچه‌ى ته‌واوی شوێن و وه‌زاره‌ته‌كان بده‌ین
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد بەو بڕە پارەیەی لەبەردەست وه‌زاره‌تدایه پێش جەژن دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەین و ئەوەی فریاشنەکەوتین دوای جەژن مووچه‌ى ته‌واوی شوێنه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت