دواین ئاماری شەھید و بریندارانی ھێرشە تیرۆرستیەكانی دوێنێ شەوی كەركوك
ئەمڕۆ هەینی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی عێراق، ئاماری كۆتایی شه‌هید و بریندارانی ته‌قینه‌وه‌كانی شه‌وی رابردووی كه‌ركووكی راگه‌یاند.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە له ئەنجامی ته‌قینه‌وه‌كانی شه‌وی رابردووی كه‌ركووك دوو هاووڵاتی شه‌هید بوونە و 38 هاووڵاتی دیکەش کە بەشێکیان ئافرەت و منداڵن برینداربوونە و ئێستا لە نەخۆشخانەکان چارەسەر وەردەگرن.
دوێنێ شەو پێنجشەممە(٣٠-٥-٢٠١٩) پێنج تەقینەوە لە شاری کەرکووک روویان دا و چواریان لە شەقامی قودس و تەقینەوەکەی تر لە کۆمەڵگە و شوێنی فرۆشتنی تایەکان لەسەر رێگەی بەغدا بوو.