رۆژی نووری شاوه‌یس: پێویستە یەكێتی بە ھەڵوێستەكانیدا بچێتەوە
دوای كۆبوونەوەكەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی، رۆژ نووری شاوەیس, ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی ديموكراتى كوردستان، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێویستە یەكێتی بە ھەڵوێستەكانیدا بچێتەوە و گوتیشی: لە پێناو یەكڕیزی كورد، پارتی نەرمی زۆری نواندووە و دووپاتیشیكرده‌وه، دەرگای پەیوەندییەكانمان لەگەڵ یەكێتی دانەخستووە.
له‌مباره‌یه‌وه رۆژ نووری شاوه‌یس گوتی: ئێمه ده‌رگای په‌یوه‌ندیمان دانه‌خستووه، به‌ڵام به‌ڕات ده‌ڵێن راسته و به هه‌ڵه‌ش ده‌ڵێین هه‌ڵه‌یه، براده‌رانی یه‌كێتی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان وه‌رگرتووه، بۆیه هه‌ر ده‌بێت ئه‌وان پێداچوونه‌وه بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان بكه‌ن.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئاخۆ پارتی به‌نیازه هیچ ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بكات؟ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دووپاتیكرده‌وه، “هه‌رچی ده‌ستپێشخه‌رییه هه‌موومان پێشتر تاقیكردووه‌ته‌وه نه‌رمی زۆریشمان نواند” و له‌مباره‌یه‌وه روونیكرده‌وه، “ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامدراوه، له‌و ماوه‌یه‌دا پشوودرێژی پارتی له‌پێناو یه‌كڕیزی كورد بووه”.
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، “ئێستاش له‌و پێناوه‌دا پارتی دان به‌خۆیدا ده‌گرێت و پشوودرێژ ده‌بێت و ده‌بێت هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه كار بۆ خزمه‌تكردنی گه‌لی كوردستان بكه‌ین”.