جێگری فەرماندەیی سوپای پاسدارنی ئێران : ئەگەر لە یەمەنیش وەك سووریا هێزمان هەبوایە ، حووسیەكان ئیستا لە ڕیاز بوون

 

جێگری فەرماندەیی سوپای پاسدارنی ئێران عەلی فەدەوی ڕۆژی هەینی لە كەناڵی 3 ی ئێران ، بە ئاماژەدان بە شەڕی ناوخۆیی سووریا گووتی : بیرلەوە بكەنەوە ئەگەر ئێستا وەك سووریا لە یەمەن هێزمان هەبایە ، باردۆخی شەڕ بەم شێوەی ئێستا دەبوو لە یەمەن ، بەدڵنیاییەوە وا نەدەبوو ، ئیستا حووسیەكانی یەمەن دەسەڵاتی ڕیازیان دەگرتە دەست .

فەدەوی ڕاشكاوانە دەڵێت هەرچەند ڕێگای گەیاندنی هاوكاری بۆ حووسیەكان بە هۆی گەمارۆكانەوە گیراوە, بەڵام هەرچۆنێك پێمان بكرێت یارمەتیان دەدەیین .
ئێران بەردەوام دەڵێت ئێمە یارمەتی ڕاستەوخۆی سەربازیمان بۆ حوسیەكانی یەمەن نییە ، بەڵام چاودێرانی نێو دەوڵەتی دەڵێن تاران چەك و سووتەمەنی دەگەێنێتە دەستی حووسیەكانی یەمەن .

Back to top button