نهێنیهكانی پشت شههیدكردنی د. وشیار ئیسماعیل ئاشكرادهبن
خواكوڕك
چاودێرێكی سیاسی لهبارهی تیرۆركردنی د. وشیار ئیسماعیل دهڵێت، “دواى ئەوەی ناحەزانی کوردستان بێ هیوابوون لە بردنەوەی گرەویان لە گەورەکردنی ململانێ و دوبەرەکی نێوان لایەنە سیاسیەکان، دەستی تیرۆر گەیشتە مامۆستایەکی ئاینی و کادیرێکی پێشکەوتووی یەکگرتووی ئیسلامی لە شاری هەولێر”.
نیاز حاجی چاودێری سیاسی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبوك دهنوسێت، “دوای ئەوەی لە چەند رۆژەی رابردودا بارزانی دەستپێشخەریەکی گرنگی راگەیاند بۆ سەرجەم لایەنەکان ، زۆربەی لایەنانەکانیش بە ئیجابیەوە پێشوازیان لە دەستپێشخەریەکە کرد، هیوایەکی گەورە بۆ خەڵکی کوردستان گەرایەوە، هەروەها یەکگرتووی ئیسلامیش یەکەم لایەن بوو پێشوازی لە دەستپێشخەریەکە کرد و هەڵوێستی ئیجابیانەی خۆی لەسەری راگەیاند ، ئا لەو کاتەدا ، دەستی تیرۆر گەیشتە مامۆستایەکی ئاینی و کادیرێکی پێشکەوتووی یەکگرتووی ئیسلامی لە شاری هەولێر”.
ئهو چاودێره دهڵێت، “ئەم بابەتەم بۆ تاوانبارکردنی کۆمەڵی ئیسلامی نیە ، بەڵام ئایا ئەم کارە تیرۆریستیەش هەمان دەستی پشت نارنجۆک فرێدانەکەی بەردەم کەناڵی روداوی لە پشتەوە نیە کە ئەندامی کۆمەڵی تێدا بەکارهێنرا و راستیەکانی کارەکەش لای سەرکردایەتی کۆمەڵ هەیە”.
ههروهها دهشپرسێت، “ئایا ئەم کارە تیرۆریستیەش جارێکی تر ، چۆن بە ئامانج گرتنی پرۆسەی نزیکبونەوەی نێوان لایەنەکان و یەکگرتووی ئیسلامیە، بە ئامانج گرتنی کۆمەڵیش نیە؟”.