نیوۆرك تایمز كەسانی پشت گرژیەكانی نێوان واشنتۆن-تاران ئاشكرا دەكات

 

ڕۆژنامەی نیوۆرك تایمز لە ڕاپۆرتە هەواڵییەكدا تیشك دەخاتە سەر كاراكتەرەكانی پشت گرژبوونی پەیوەندییەكانی نێوان واشنتۆن-تاران و ڕایدەگەیەنێت كە توندئاژۆكانی هەردوولا بەردەوام ئاستی گرژیەكان بەرز دەكەنەوە

لە ڕاپۆرتە هەواڵییەكەدا تیشك خراوەتە سەر دوانەی بۆمبیۆ و بۆڵتن لە نار ئیدارەكەی ترەمپ كە خواستی زیاتر بوونی كێشەكان دەدەن و لە لایەنی ئێرانیش هێزەكانی پاراستنی شۆڕشی ئێران ناسراو بە  حەرەس سەوری نوێنەرایەتی هەڵكشانی توندو تیژیەكان دەكەن

وێڕای ئەوەی دۆناڵد تڕەمپ  و حەسەن ڕوحانی چەندین جار ڕایانگەیاندووە خوازیاری جەنگ نین بەڵام هێشتا ئەو ئەگەرە دور نیە

سەرچاوە :نیوۆرك تایمز

Back to top button