سەندکام پشتڕاستی کردەوە ، ئێران بە مووشەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی کردۆتە ئامانج

 

 

سەندکام ، ناوەندی فەرماندەیی ئەمریکا ، رۆژی یەکشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد رۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو ، ئێران بە مووشەکێکی زەوی بۆ ئاسمان فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی لە جۆری ( ئێم کیو ٩) ی کردۆتە ئامانج ، بەڵام نەیتوانیوە بیپێکێت .

بەرپرسێکی ئەمریکی ڕۆژی شەممە لە چاوپێکەوتنێکی ( سی ئێن ئێن ) باسی کردبوو کە ئێران مووشەکی ئاراستەی فرۆکەبێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا کردووە ، هەر ئەم بەرپرسەش گوتبووی مووشەکی ئێرانی ئامانجەکەی نەپێکاوەو کەوتۆتە دەریاوە .

 

Back to top button