عەلی عەونی: مەحموود سەنگاوی گوریسی پساندووە و دەبێت یەکێتی لغاوی بکات

ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە توندی وەڵامی مەحموود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی دایەوە و ڕای گەیاند کە سەنگاوی ”قەپ لە خەڵک دەگرێ“ و دەبێت یەکێتی ”لە شوێنێکی ببەستن“.

پاش ئەوەی مەحموود سەنگاوی لە ئەنجامی بێهیوابوونی لە چوونە نێو ڕیزەکانی پارتی و دانانی کوڕەکەی بە وەزیری پلاندانان، بە شێوەیەکی بازاڕی پەلاماری پارتی و سەرۆک بارزانی دا، کاردانەوەیەکی توند لە نێو پارتی کەوتەوە.

لەم چوارچێوەیەدا عەلی عەونی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی له‌ میدیایی كوردستان 24  ڕاگەیاند: ”سەر دەرناهێنم کە یەکێتی کوڕەکەی کاندید نەکردووە، بۆچی قەپ لەم و لەو دەگرێت؟ هەقە یەکێتی ئەم برادەرەی کە گوریسی پساندووە و بەربووەتە ئەم و ئەو، لەناو کۆمەڵگە بە کەیفی خۆی قسە بەم و بەو دەکات، لە شوێنێکی گرێ بدەن، هی ئەوە نییە بێتە سەر ڕاگەیاندن“. جەختیشی کردەوە کە دەبێت بەو زمانە وەڵامی سەنگاوی بدرێتەوە.

لەبارەی هەڵوێستەکەی گوتەبێژی یەکێتیش، عەلی عەونی ڕای گەیاند: ”بۆ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی شەرمێکی زۆر گەورە بوو، وەک چۆن بەیاننامەکەی بارەگای بارزانی دەڵێت دەبووایە ئەو بەیاننامەیەیان دەرنەکردایە، ئەگەر بە ڕاستیانە و ئەمە قسەی خۆیان نییە، دەبێت سەنگاوی بە فەرمی داوای لێبووردن لە سەرۆک بارزانی بکات.  هەروەها دەبێ بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی خۆیان کە خۆیان دەڵێن قسەکانی تەعبیر لە یەکێتی ناکات، ڕووڕەشی بکەن، چونکە بە ناوی یەکێتییەوە قسە دەکات. بۆیە پرسیاری لە یەکێتی کرد، خێرە بەو دژوارییە وەڵامی مەحموود سەنگاوی دەدەنەوە؟ ئەگەر لە مەسڵەحەتی گشتیی کوردستان بێت، ئەم بەیاننامە شەرمنانەیە هەر بەیاننامەش نییە و هیچ نییە.

ئەوەشی نەشاردەوە کە کەشێکی وایان لەژێر دەسەڵاتی یەکێتی درووست کردووە، پەلاماردانی پارتی و بارزانی بووەتە هۆکاری ناوبانگ دەرکردن و ”ئێستا مەحموود سەنگاوی جێی لەق بووە، بەو جۆرەی لێدوان دەدات و دەیەوێت خۆی بێنێتەوە پێش.

لە کۆتایی قسه‌كانیدا عەلی عەونی گوتی: نازانم یەکێتییەکان کە کوڕی مەحموود سەنگاوی کاندید ناکەن ببێتە وەزیر، ئێمە گوناحمان چییە؟ پەلامارمان دەدەی، کاکە کوڕی تۆ بە کەڵک نایە و لە چاخانە خەریکی دۆمینە کردنە، کەڵکی وەزیر بوونی نییە من چی بکەم؟ گوناحی ئێمە چییە.

https://www.facebook.com/kurdistan24.official/videos/1197860013725589/?t=10

Back to top button