له كه‌ركووك به ئاڕ بی جی هێرشكرایه سه‌ر هێزه‌كانی عێراق
سەرچاوەیەک لە ئاسایشی كەركووكەوە ڕای گەیاند شەوی ڕابردوو لەلایەن ژمارەیەك چەكداری نەناسراوەوە بە چەكی جۆری ئاڕ پی جی هێرش كراوەتە سەر نەخۆشخانەی ئازادی.
سەرچاوەیەكی باڵا و ئاگادار لە ئاسایشی كەركووك بە (خواكوڕك)ی ڕاگەیاند، چه‌نكدارانی نه‌ناس له نزیك نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی به ئاڕ بی جی هێرشیان كرده سه‌ر كاروانی هێزه‌كانی ته‌ناهی، دوای ڕووداوه‌كه‌یش ڕێوشوێنی ته‌ناهی زۆر توند له ناوچه‌كه گیراوه‌ته‌به‌ر و هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و گرتن و پشكینین ده‌ستی پێ كردووه.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له باره‌ی قوربانییه‌كان دوا و گوتی، هیچ یه‌كێك له سه‌ربازانی پۆلیسی فیدرالی نه‌كوژراون و ته‌نیا سێ كه‌سیان برینیان سوكه و زیانیش به ئۆتۆمبێلێكی كاروانه‌كه گه‌یشتووه، هه‌رزوویش سێ برینداره‌كه گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه تا چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ بكرێت، كه هێزه‌كان دوای ئه‌و ڕووداوه، زۆر به توندی ڕووبه‌ڕووی خه‌ڵكی ناوچه‌كه بوونه‌وه و ڕه‌شبگیری خه‌ڵكیان ده‌ست پێ كرد، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه بدۆزنه‌وه كه هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجام دا، به‌ڵام نه‌یانتوانی هیچ شوێنه‌وارێكی بدۆزنه‌وه.