خه‌سرۆ گۆران: پارتی ناوی كاندیدەكانی یەكلا كردەوە

ئەندامێكی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژە بەوە دەكات، “پارتی كاندیدەكانی خۆی بۆ وەزارەتەكان یەكلایی كردووەتەوە و چاوەڕوانی كۆتا بڕیاری پێكهێنانی حكوومەت دەكات”.

خەسرەو گۆران، ئەندامی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، “پارتی كاندیدەكانی خۆی بۆ وەزارەتەكانی كابینەی نوێی حكوومەت یەكلایی كردووەتەوە و ناوەكانیان بۆ وەزارەتەكان دانراوە”.

گۆران ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم هەفتەیە پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و بڕیارە لە كات و ساتی خۆیدا كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێك بهێندرێت”.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، بڕیاره‌ تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌، پێكهاته‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بخرێته‌ به‌رده‌م په‌رله‌مان و متمانه‌ی پێبدرێت.

 

Back to top button