به‌په‌له: ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و پارتی كۆ ده‌بنه‌وه
بڕیارە ئەمڕۆ شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی سلێمانی بكات و لەگەڵ بەرپرسانی یەكێتی كۆ ببنەوە.
فرسەت سۆفی ئەندامی شاندی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی سلێمانی دەكات و لەگەڵ یەكێتی كۆ دەبینەوە، ته‌وه‌ری كۆبوونەوەكە لەسەر دیاریكردنی پارێزگاری كەركووك، بەڵام جارێ نازانرێت ناوەكەی ڕادەگەیەنرێت یان نا، هیوادارین گفتوگۆكان بە سەركەوتوویی بەڕێوە بچن.
پێشتر پارتی و یەكێتی دوو ڕێككەوتنیان كردووە بۆ پێكهێنانی حكوومەت و دیاریكردنی پارێزگاری كەركووك، بەڵام تا ئێستە ناوی پارێزگاری نوێ ئاشكرا نەكراوە.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ دوای واژووكردنی رێككه‌وتنی نێوانیان له باره‌ی كاندیدی پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك، ناوی كاندیده‌كه ئاشكرا بكرێت.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه، پارتی پێشتر به ڕاشكاوی به به‌رپرسانی یه‌كێتی گوتبوو ئه‌وه‌ی ببێته پارێزگاری كه‌ركوك نابێت ده‌ستی له ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ردا هه‌بووبێت
دوای ڕوووداوەكانی خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 تا ئێستا كەركووك لەلایەن پارێزگارێكی سەپێندراو ئیدارە دەدرێت و لە ڕابردووش چەندان هەوڵ دراوە بۆ دیاریكردنی پارێزگارێك، بەڵام هەوڵەكان سەركەوتوو نەبوون.