یەكێتی داوای پارێزگاری سلێمانی دەكات و گۆڕانیش بە مافی خۆی دەزانێت تا هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان پارێزگار گۆڕان بێت
دوای ئەوەی هەریەكە لە بزووتنەوەی گۆڕان و یەكێـتی لە بارەی حكومەتی خۆجێیی هەریەكە لە پارێزگای سلێمانی و هەلەبجە رێككەوتن كە پۆستی پارێزگار و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا دوو ساڵ بە دوو ساڵ لە نێوان خۆیان دابەش لە دووای ئەوەی دوو ساڵی دەستپێك یەكێتی پارێزگای سلێمانی وەرگرت و دواتر كاندیدی بزووتنەوەی گۆڕان بوو بە پارێزگار لە ئێستاشدا یەكێـتی پێی وایە گۆڕان دوو ساڵی پارێزگاری بوونی كۆتا هاتووە, لە دۆخێكدان هەردوو لا پارێزگاری سلێمانی بە مافی خۆیان دەزانن.
بە پێی زانیاریەكانی خواكوڕك كۆتای هەفتەی رابردوو یەكێـی نیشتمانی كوردستان بزووتنەوەی گۆڕانی ئاگادار كردۆتەوە كە وادەی پارێزگارەكەی بزووتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای سلێمانی كۆتایی هاتووە, پێویستە ئیدی كەسێكی سەر بە یەكێتی ببێتە پارێزگار, بەڵام گۆڕان ئەو داوایەیی یەكێـتی رەتكردۆتەوەو سوورە لەسەر ئەوەی پارێزگاری سلێمانی كە لە پشكی ئەوانە لە پۆستەكەی بەردەوام بێت.
رێبوار ئەحمەد، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، بە پێی بەركەوتەی ھەڵبژاردن دەبێت پۆستی پارێزگاری سلێمانی تاھەڵبژاردنی داھاتووی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لای گۆڕان بێت, گۆڕان لەبەر خاتری ئارامی سلێمانی سەرەتا رازی بوون دوو ساڵ پۆستی پارێزگار لای یەكێتی بێت، ئەگەر چی تا ئێستا ھەڤاڵ ئەبوبەكر دووساڵەكەی خۆی تەواو نەكردووە.
لەبەرامبەردا ئەحمەد نەمەڵی، ئەندامی دەزگای ھەڵبژاردنی یەكێتی رایگەیاند، حزبەكەیان مافی خۆیەتی پۆستی پارێزگار وەربگرێتەوە، بۆ ئەوەش دەكرێت بە رێككەوتنێكی نوێ لەگەڵ گۆڕاندا ئەو پۆستە ئاڵوگۆڕ بكەن.