وەزیری دارایی هۆكاری دواكەوتنی موچەی چەند یەكەیەكی پێشمەرگەو چەند وەزارەتێك ئاشكرا دەكات

 

لەگەڵ ئەوەی بڕیار بوو كە وەزارەتی ناوخۆ و هێزەكانی پێشمەرگە و فریاكەوتن لە 17 مانگ مووچەی مانگی چوار وەربگرن, بەڵام مووچەكانیان دواكەوت لەگەڵ چەند وەزارەتێكی دیكە, وەیزیری دارای حكومەتی هەرێمی كوردستانیش دەلێت:” مووچە نەوەستاوە بەردەوامە لە دابەشكردن ئەمرۆش وەزارەتێكی دیكەی مووچەی وەرگرتووە بەڵام هۆكاری دواكەوتنی مووچەی چەند لایەنێك پەیوەندی بە نەناردنی پارەوە هەیە لە بەغدا”.

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بارەی دواكەوتنی مووچە رایگەیاندووە: “دابەشكردنی مووچە بە شێوەی زنجیرەی خۆی دابەش دەكرێت ئەمڕۆش مووچە دابەش كراوە و نەوەستاوە, بەڵام ئەوەی پەیوەندی بە دواكەوتنی مووچەوە هەیە پەیوەندی بە دواكەوتنی پارەی بەغداوە هەیە، ئومێدمان هەیە سبەی پارەكەی بەغدا بگات، چونكە وەزیری دارایی لە عێراق نەبوو، ئومێدمان وایە هاتبێتەوە و واژوو لەسەر ناردنی پارەكە بكات”.

وەزیری دارایی راشیگەیاندووە لە دوای گەیشتنی پارەكەی بەغدا كە بڕی 454 ملیار دینارە زۆر بە خێرای دەست دەكەین بە دابەشكردنی مووچەی ئەو وەزارەت و یەكانەی مووچەیان وەرنەگرتووە”.

Back to top button