سبەی لە پەرلەمانی عێراق دەنگدان بۆ یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكان دەكرێت
لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق مشتو مڕێكی زۆری بەدوای خۆسدا هێناوە بە جۆرێك كە چەند لایەنێك لە نێو پەرلەمانی عێراق داوایانكرد كە پێویستە یاساكە بهێندرێتەوە پەرلەمان و چارەنوسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و دەسەڵاتەكانیان لە پەرلەمان یەلای بكاتەوە, بۆیە بە پێی خشتەی راگەیێندراوی ئەنجومەنی نوێنەران بریارە سبەی دەنگدان بۆ یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكان دەكرێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوی نوسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، خشتەی كاری ژمارە 34ی وەرزی دووەمی یاسادانانی بڵاوكردەوە كە رۆژی دووشەممە 22ی تەمموزی 2019 بەڕێوەدەچێت و بەگوێرەی خشتەكە دەنگدان بە یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكان و قەزاكان لەخۆدەگرێت كە ژمارە 12ی ساڵی 2018یە.
بەگوێرەی ئەو خشتەیە لەدانیشتنەكەدا دەنگ بەپرۆژە یاسای دەستەی باڵای دەریایی عێراقی دەدرێت و خوێندنەوەو گفتوگۆ بۆ پڕۆژە یاسای هەمواری یەكەمی یاسای وەزارەتی پەروەردە دەكرێت لەگەڵ پێشنیاری یاسای دڵنیایی تەندروستی و پرۆژە یاسای سەندیكای پەرستاران.