بە پێی یاسا کورد داوای پشکی خۆی لە وەزارەتی بەرگری عێراق دەکات
وەرگرتنەوەی پۆستە سەربازیەکان بە پێی یاسا لەوەزارەتی بەرگری عێراق مافی کوردە بەڵام تا ئێستا لە لایەن حکومەتی ناوەندی عێراقەوە پشت گوێ خراوە .
هەر لەم بارەوە جەماڵ حەوێز ئەندامی لێژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایشی لە پەرلەمانی کوردستان بۆ ڕاگەیاندنەکانی هەرێم ئاشکرای دەکات ، داوای وەرگرتنەوەی ئەم پۆستانە دەگەرێتەوە بۆ ناتەبایی هێزە سیاسیە کوردیەکان
لە لایەکی تریشەوە ناسر هەرکی پەلەمانتاری کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند ، یەک لە بابەتە سەرەکیەکانی گفتوگۆکان نێوان هەولێر و بەغدا ئەم بابەتە و بووەو بە جدی کاری لە سەر دەکرێت .
جێگەی باسە پشکی کورد بە پێی یاسا لە وەزارەتی بەرگری عێراق ١٧ ٪ بووە ، بەڵام لە ئێستادا ئەم ڕێژەیە بۆ ٢٪ دابەزیوە و زۆرینەی هەرە زۆری پۆستە لەشکریەکان بە دەست کوردەوە نەماون .
ئەو پۆستانەی کورد لە دەستی داوون سوپاسالاری عێراق و بەرێوەبەری گشتی میری و بەرێوەبەری هەواڵگری بوون