ترەمپ : دەستگیرکردنی ١٧ سیخوڕی ئەمریکی لە لایەن ئیتلاعاتی ئێرانەوە درۆیەکی شاخدارە
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/07/qalbi-wena-87.jpg)
دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند هەواڵی دەستگیر کرانی ١٧ سیخوڕی ( سی ئای ئەی ) ئەمریکی لە لایەن ئیتڵاعاتی ئێرانەوە بە هێج شێوەیەک ڕاست نییە .
سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەمڕۆ لە تویتێکدا نووسی ئەم دیعایەی ئێران وەک زۆربەی درۆکانی تری ڕیکلامی ڕەژیمی ئاینی ئێران درۆیەو تەنیا لە بەر ئەوەی شکستەکانی بشارێتەوە درۆ هەڵدەبەستێت ، وەک ئەوەی ئێستاش ڕاستی شاردەوە لە تێک شکاندنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەیان لە لایەن هێزەکانی ئەمریکاوە .
لە کۆتایی تویتەکەیدا دەنووسێت ، ئێران بە جارێک شپڕێوی پێوەدیارە و ئابوریەکەی بەرەوە داڕمانی یەکجاری دەچێت ولە داهاتوودا خراپتریش دەبێت .