بڕیاری هەڵبژاردنەوەی ڕێکخەری بزووتنەوەی گۆڕان درا
جڤاتی نشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی خۆیدا هەڵبژاردنەوەی رێکخەری گشتی و خانەی ڕاپەڕاندنی حزبەکەی بە دیاریکراوی ڕاگەیاند .
وا بڕیارە رۆژی 14/9/2019 هەڵبژاردنەوەی ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان بچێت بەرێوە .
ئاشکرا کردنی ئەم رێکەوتە بۆ میدیاکان لە لایەن عەلی حەمەساڵح ئەندامی جڤاتی نشتیمانی گۆڕانەوە بووە .
بە پێی میدیا فەرمیەکانی گۆڕان ، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی جڤاتی نشتیمانی بڕیاری لە سەر چەند پرسێکی گرینگی ناوخۆیی داوە کە دەتوانن بۆ داهاتوو بەرچاوڕوونتر بن بۆ ئەو ئەندامانای خۆیان بۆئەندامبوونی خانەی ڕاپەڕاندن ناونووس دەکەن .