گرتووخانەکانی هەرێمی کوردستان کتێبخانەیان تێدا دەکرێتەوە
بە پێی پرۆسەی شارستانیەت ، کتێبخانە لە گرتووخانەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە ، پێشنیاری کردنەوەی کتێنخانە لە ناو گرتووخانەکانی هەرێمدا لە لایەن دەزگای خێرخوازی بارزانییەوە بووە ، هەربۆیەش ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی و هاوکاری دەزگای خێرخوازی بارزانی لە چەند گرتووخانەیەکی شاری هەولێر کتێبخانە کرانەوەی بوو بە فەرمی .
لەمبارەوە مووسا ئەحمەد ، سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی بۆ ڕاگەیاندنەکان گووتی : هیوادارین کتێبخانەکان نەک تەنیا وەک شوینێکی مەعرفی ، ببنە شوێنی لیکۆڵینەوەو توێژینەوەی زانستی کۆمەڵناسی و هاوکات لە گەڵ زانکۆکان بە پێوەندییەکی تۆکمە بەرەوە پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی و هەمە لایەنە هەنگاو بنێن .