وەزیری نەوتی عێراق : ئێران بەڵینی  داوە ئاسایشی نەوت هەڵگرەکان بپارێزێت لە کەنداوی عەرەبیدا

 

 

 

 

سامر عەبباس ئەڵغزبان ، وەزیری نەوتی عێراق گووتی : حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئێران بەڵێنی داوە ئاسایشی هەموو کەشتیەنەوت هەڵگرو تیجاریەکانی  کەنداوی عەرەبی بپارێزێت کە بە گەرووی هورمزدا تێپەڕ دەبن .

 

ئەڵغەزبان کە هاورێ لە گەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی تارانی کردبوو دەڵێت : ئێمە خۆمان بەشدار بووین لەو کۆبوونەوەدا کە ئێران سەبارەت بە دابین کردنی ئاسایشی دەریایی و بە تایبەت گەرووی هورمز بەڵینی داوە بۆ ڕێز گرتن لە یاساکانی نێودەوڵەتی .

بە ووتەی وەزیری نەوتی عێراق ئێران پارێزگاری لە هەموو ئەو کەشتیە تیجاریانە دەکات کە بە گەروی هورمزدا تێدەپەڕن .

Back to top button