هەشت سەربازی سعودی کوژران لە پێکدادانەکانی سەر سنوور لەگەڵ حوسیەکان

دەزگا ڕاگەیاندنەکانی سعودیە گوتیان هەشت سەربازی سعودی کوژران لە پێکدادانێك لەگەڵ حوسیەکان لە باشووری شانشین و لە کاتێك دا کۆمەڵەی حوسیەکان ڕایانگەیاند چەندین هێرشیان بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئەنجام داوە بە ئاراستەی خاکی سعودیە”.

لە لای خۆیانەوە کەناڵی مەسیرەی سەر بە حوسیەکان گوتیان دەیان کەس کە بە چەتەی سوپای سعودیای ناوزەردکرد کوژران لە هێرشێکی سوپای و لێژنە میللیەکان بۆ سەر سەنگەرەکانیان لە میحوەری عەسیر و چەکدارە حوسیەکان توانیان پێشڕەویەکانی هێزەکانی سعودیە بوەستێنن لە نزیك سنووری نەجران و جازان و عەسیر پاش ڕوبەڕوبوونەوەیەکی توند و لەم شەڕە دا هێزە ئاسمانیەکانی سعودیە فڕۆکەی ئەباتشی یان بەکار هێنا”.

 

Back to top button