بۆ یەکەم جار پاش شکستەکانی .. داعش هێرش دەکاتە سەر کێڵگەکانی نەوت لە عێراق
چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش یەکەم هێرشیان کردە سەر کێڵگە نەوتیەکانی پارێزگای سەلاح الدین لە باکووری عێراق پاش شکست پێ هینانیان لە کۆتاییەکانی ساڵی 2017″.
بەرپرسێکی سەربازی لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا گوتی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش بە چەکی سووك و مامناوەند هێرشیان کردووتە سەر کێڵگەی ” عجێل و عەلاس ” لە پارێزگای سەلاح الدین و لە لای خۆیانەوە پۆلیسی ووزەی عێراقی ڕوبەڕوی تیرۆرستان بوونەوە و نەیانهێشتووە نزیك کێڵگەکان ببنەوە بەڵام مینێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی پولیسی ووزە تەقیوە بێ ئەوەی هێچ زیانێکی گیانی هەبیت”.