رووسیا بەتووندی هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات ئەگەر هەیە هێز بجولێنن
دوای ئەوەی وڵاتی ئەمریکا بڕیاریدا ژمارەیەک مووشەکی لە ئەورووپا جێگیر بکات، لەو بارەیەوە، روسیا هۆشداری توند دەداتە ئەمریکا و دەڵێت بەوکارە ناچارین هێز بجولێنین.
سێرگی ریابكۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا، ڕایگەیاندووە: جێگیركردنی مووشەكە ئەتۆمییەكان لەلایەن ئەمریكاوە لە ئەورووپا كە لەچوارچێوەچوەی پەیماننامەی هێزى ئەتۆمی مەودا مامناوەندەكاندا قەدەغەكراوە، بۆ رووسیا جێگەی قبوڵکردن نیە، ڕەنگە ئەو هەنگاوەی ئەمریکا رووسیا بخاتە جووڵە.
سێرگی ریابكۆڤ لە مۆسكۆی پایتەخت ڕایگەیاندووە، ئەوەی ئەمریکا دەکات یاریەک هەلەیە، سیناریۆیەكی كراوەیە بەڕووی مشتومڕدا و وتی: “رەنگە ئەمە رووسیا ناچاربكات بكەوێتە جووڵە”.
جێگری وەزیری دەرەوەی رووسی:” بەداخەوە هەڵوێستی ئەمریكا و ناتۆی لەبارەی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە بە “نابەرپرسیارانە” ناوبرد.