ئیسرائیل : ئێران ڕۆکێتی زۆڕ پێشکەوتووتر لە ڕۆکێتەکانی حیزبوڵڵای داوەتە میلیشیاکانی لە عێراق

 

 

بەرپرسانی سوپای ئیسرائیل پێیان وایە بڵاوبوونەوەی سەربازی ئێران لە عێراق هەڕەشەیە بۆ ئیسرائیل و لەم دواییەدا  پاش هێرش کردنە سەر هێزەکانی لە سوریا ئێران دەستی کردووە بە تەشەنە کردنی زیاتر لە عێراق و هەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ ڕێگری لە هەناردەی چەکی پێشکەوتووی ئێران و گواستنەوەی میلیشیاکانی بۆ سوریا   وای کرد بیر لە ڕێگایەکی دیکە بکاتەوە و پشت بە میلیشیا ناوەخۆییانە ببەستێت کە ئەستەمە ئیسرائیل ڕوبەڕویان بـبێتەوە .

 

هەڵسەنگاندنی هەواڵگری ئیسرائیل بۆ ساڵی 2019  ئاماژەی دا کەوا ئێران هەرچەندە تووشی ئاستەنگ و ڕێگری بووە لە بوونی هێزەکانی لە سوریا بەڵام دەستبەرداری ئارەزووەکانی باڵا دەستی نەبووە لە ڕێی هاوپەیمانیەتی بە درێژایی ئێران بۆ عێراق و سوریا و لوبنان و بە وتەی بەرپرسانی ئیسرائیل لەم دواییەدا ئێران چالاکیەکانی بۆ بڵاوبوونەوەی سیستەمی ڕۆکێتیەکانی گواستووتەوە عێراق و ئەم ڕۆکێتانەی دراوە بە میڵیشیاکانی لە عێراق لە نێوان 200 تا 700 کیلۆ مەتر دەڕوات و لە توانای دایە هەموو شوێنێکی ئیسرائیل بپێکێت کە ئێران پێی وایە ئەستەمە ئیسرائیل بتوانیت بیکاتە ئارمانج

Back to top button