وەزارەتی دەرەوەی ئێران” بەلێن بێت وەڵاممان هەبێت دژ بە بڕیارەكەی كۆنگرێسی ئەمریكا”

 

لەگەڵ ئەوەی وا بڕیار بوو ماوەی كاركردن بە گەمارۆ سەپەێنراوەكانی ئەمەریكا بەسەر ئێران لە كۆتایی ئەم مانگەدا كۆتاییان بێت، بەڵام ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریكا بڕیارییدا بە درێژكردنەوەی سزاسەپێنراوەكانی سەر ئێران بۆ ١٠ ساڵی دیكە.
لەو بارەیەوە بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانە ڕایگەیاند:” درێژكردنەوەی بڕیاری سزاكان لەلایەن كۆنگرێسەوە پێشلێكاری ڕێككەوتنەكەیە و لیژنەیەك بۆ ئەم مەبەستە ڕاسپێردراوە بۆ چاودێریكردنی ڕێككەوتنەكە بەڵینیشدا وەڵامدانەوەی هەبێت بۆ ئەو بابەتە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران راشیگەیاند” ئێران پابەندبوونی خۆی بە ڕێككەوتنەكەوە نیشانداوە، بەڵام ئامادەی هەر سینارۆیەكن و بەوپەڕی هێزەوە بەرگری لە مافە نەتەوەییەكانی خۆیان دەكەن.

ڕێككەوتانی ئەتۆمی ئێران و گروپی ٥ كۆ یەك لە ساڵی ٢٠١٥ ئیمزا كرا، دوای ئەوەی ماوەی زیاتر لە ١٠ ساڵ بوو ئەو دۆسیەیە ببووە سەنتەری ناكۆكییەكانی نێوان ئێران و وڵاتانی زلهێزی جیهان، كە حكومەتی تارانیان تۆمەتبار دەكرد بەوەی لە پاڵ بەرنامە ئەتۆمییە مەدەنییەكەیدا سەرقاڵی دروستكردنی پرۆگرامێكی ئەتۆمی و موشەكی ئەتۆمییە، بەڵام لێپرسراوانی باڵای ئێران بەردەوام ئەو تۆمەتانەیان ڕەتكردووەتەوە و جەختیانكردووەتەوە لەوەی، بەرنامە ئەتۆمییەكانی وڵاتەكەیان بۆ بواری مرۆییە.

Back to top button