پسپۆرێكی ئەمنی لە دەزگای هەوالگری عێراق: ئیسرائیل پلانی هەیە هێڕشبكاتە سەر كۆگاكانی چەكی حەشدی شەعبی


دوای تەقینەوەی كۆگایەكی چەك لە سەربازگەیەكی بەغدای پایتەخت, چەند كەسایەتی عێراقی و میدیاكانی ئەو وڵاتە رایانگەیاند كە كۆگایەكە لە لایەن فڕۆكەیەكی نەناسراو تەقێندراوەتەوە, رۆژنامەیەكی ئیسرائیلیش  لەو بارەیەوە رایگەیاند كە فڕۆكەكانی ئیسرائیل كۆگایەكی چەكی ئێرانی لە بەغدا تەقاندەوە, لە نوێترین پێشهات پسپۆرێكی ئەمنی عێراق ئاشكرای دەكات كە ئیسرائیل پلانی هێڕشی سەر كۆگاكانی چەكی حەشدی شەعبی هەیە.

فازل ئەبورەغیف، پسپۆڕی ئەمنی و نزیك لە دەزگای هەواڵیی عیراق لە بارەی بوونی پڵانی نوێ‌ لە لایەن ئیسرائیل راگەیاندوە كە زانیارییان هەیە ئیسرائیل پلانی هەبێت بۆ بۆردومانكردنی جبەكانەكانی حەشدی شەعبی لە عیراق.

ئەو پسپۆرەی ئەمنی لە عێراق گوتیشی :” پلانەكەی ئیسرائیل تەنها بۆ جبەخانەكانی حەشد شەعبییە نەك بۆ بارەگا و چەكدار و پێكهاتەكانی، بەڵام لە هەمانگاتیشدا دوور نییە بارەگاكانیشی بكاتە ئامانج.
Back to top button