پارتی دواین هەڵوێستی لەبارەی بەشداریکردنی لایەنە کوردییەکان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی کەرکووك ئاشكرا ده‌كات

گوتەبێژی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵوێستی حزبەکەی لەبارەی بەشداریکردنی لایەنە کوردستانییەکان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، ئاشکرا دەکات.

مەحمود محەمەد، گوتەبێژی فەرمیی پارتی، بە (دەنگی ئەمریکا)ی راگەیاندووە، یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان پڕە لە کێشە بۆ کورد لە کەرکووک و نەینەوا و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، بۆیه‌ پێویسته‌ هەرسێ لایەنی پێکهێنەری سەرەکیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسی پشک پشکێنەی حزبایەتی بچنە دەرەوە و لە کۆبوونەوەکانیان جەخت لە پرسەکانی پێشمه‌رگه‌، کەرکووک، بودجه‌ و جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 بکەنەوە.

لەبارەی بڕیار و یەکدەنگیی حزبە کوردستانییەکان لەبارەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، گوتەبێژی فەرمیی پارتی رایگەیاندووە، ”له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كگرتووی ئیسلامی و هه‌موو لایه‌نه‌كانی تر كۆده‌بینه‌وه‌ هه‌وڵده‌ده‌ین پێكه‌وه‌ بیروبۆچونه‌كان تاووتوێ بكه‌ین و بڕیاری هاوبه‌ش بده‌ین، چونكه‌ ئەو کەسەی کاندید کراوە بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک، کاندیدی لیستی برایەتییە نەک کاندیدی یەکێتی و لێژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی ”له‌چه‌ند ڕۆژی ئاینده‌دا“ سه‌ردانی به‌غداد ده‌كا و له‌وێ نوێنه‌رانی عه‌ره‌ب و توركمان دەبینێت تا ئه‌وانیش ڕه‌زامه‌ند بن له‌سه‌ر کاندیدی لیستی برایەتی.

Back to top button