وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە روونکردنەوەیەک وڵامی میدیا عەرەبیە ئاراستەکراوەکان دەداتەوە

 

مییدیا عەرەبیە ئاراستەکراوەکان ماوەیەکە لە چەند راپۆرتدا باسیان لەوە کردووە کە نزیکەی 5 هەزار دەستگیر کراوی کەرکوک لە هەولێر و سلێمانی ڕاگیراون .

 

هەر بۆیەش وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوەو هەموو ئەو زانیاریانە کە میدیا عەرەبیەکان بڵاویان کردۆتەوە بە چەواشە کاری و دوور لەڕاستی و نابەرپرسیارەتی ناودەبات .

 

لە رونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ، ئەو سەرچاوانەی ئەوان پشتیان پێ بەستووە ئەو کەسانەن لە رۆژە سەختەکاندا و لەوکاتانە دوژمنێکی مرۆڤ کوژی وەک داعش هێرشیان کردبووە سەرمان ئەوان لە بێدەنگی خۆیاندا بوون و بۆیان گرینگ نەبوو داهاتووی گەل و نشتیمان بەرەوکام ئاقار دەڕوات .

 

وەزارەتی ناوخۆ ئەم جۆرە راپۆرتانە بە قەوانێکی سوواو ناو دەبات کە جارو بار پێیان لێ دەدەنەوە، لە هەمان کاتدا داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکات وردبینانەتر لە هەواڵ و ڕاپۆرتەکان بڕوانن بۆ ئەوەی تێ بگەن چ دەستانێک لە پشت ئەم چەواشە کاریانەوەن  بۆ ناوزڕاندنی دەزگا ئەمنیەکانی هەرێمی کوردستان و دروست کردنی بۆشایی ئەمنی .

 

لە بەشێکی تری ئەم روونکردنەوە هاتووە ، دەستگیرکردنی دانیشتوانی کەرکوک و ناوچەکانی تر و راگرتنیان لە بەندیخانەکانی هەرێمدا ، زانیاریەکی بێ بنەمایە و ڕێکخراوە مرۆییەکان و پاریزرانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی دەتوانن بێن و سەردانی هەموو بەندیخانەکانی هەرێمی کوردستان بکەن و لێکۆڵینەوەی خۆیان ئاراستەی کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی بکەن .

 

وەزارەتی ناوخۆ ڕاستەوخۆ ناوی راکان جبووری دێنیت و دەڵێت کەسێکی وەک راکان جبوری کە هیچکام لە ڕیکارەکانی یاسایی نین و تەنیا نەریتی تەعریب و داگیرکاری و زۆرەملێ لای ئەو یاسایە لە دژی پێکهاتەکانی کەرکوک ، چۆن دەتوانێت ببێتە سەرچاوی زانیاری .

 

وەزارەتی ناوخۆ لە کۆتایی روونکردنەوەکەدا پێداگرە لەوەی لێداونی لەم شێوە تەنیا ڕەنگدانەوەی لە سەر ئەوکەسانە دەبێت کە بڵاویان کردۆتەوە ، بۆیە هیچکات ناتوانێت ورەی ئێمە دابەزێنێت ، بەپێچەوانەوە پێگەی هەرێمی کوردستان رۆژلە گەڵ رۆژ بەرەوە لوتکەی سەرکەوتن هەنگاو دەنێت ، بۆیەش وەک بەڵێنمان داوە کوردستان ماڵی لێقەوماوان و هەرێمی ئارامی و دڵنیایی دەمێنێتەوە بۆ هەموو چەوساوەکان بە بێ جیاوازی .

 

Back to top button